پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی، شارۆكه‌ی پێنجوێن ئارامی تێیدایه و سه‌قامگیره و خۆپێشاندانی تێیدا ئه‌نجام نه‌درا. به‌شێك له‌پێنجوێنییه‌كانیش، نایشارنه‌وه نایانه‌وێ بۆ مه‌رامی سیاسی و دژی حكوومه‌ت، كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام بده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه حیكمه‌ت تۆفیق هاووڵاتی له پێنجوێن،راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه له‌ژێر پاساوی داواكاری و جێبه‌جێكردنی مه‌رامی سیاسی، ژماره‌یه‌ك حزب له‌وانه‌یش نه‌وه‌ی نوێ و به‌شێك له لایه‌نگرانی یه‌كێتی، ده‌یانه‌وێ دۆخی ئارامی و ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن، هه‌رچه‌نده پێداگیری له‌وه ده‌كه‌ین پێویسته هاووڵاتی ژیانێكی شایسته و ته‌ندروست و ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت، به‌ڵام خۆپێشاندان بۆ تێكدانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگا، مایه‌ی قبووڵ نییه.
زیاتر گوتی، خه‌ڵكی پێنجوێن سه‌لماندیان ئاشتی و هێمنییان ده‌وێت، هیچ خۆپێشاندانێك له سنووره‌كه‌ماندا له‌م رۆژانه‌دا نه‌كراوه، دۆخی ژیان له پێنجوێن ئارامه و هاووڵاتییان سه‌رقاڵی كاری رۆژانه‌ی خۆیانن و داوده‌زگا ته‌ناهییه‌كان و فه‌رمانگه حزبی و حكوومییه‌كانیش كاری خۆیان ده‌كه‌ن و كه‌س گرفتی نییه.
ئاشكراشی كرد، ئاگادارین نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری كوردستان، ویستیان خۆپێشاندان له پێنجوێن ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێره نه‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییان و هه‌رزوو وه‌ڵامیان دانه‌وه كه نایانه‌وێ ئارامی پێنجوێن و پێنجوێنییه‌كان تێكبده‌ن.