نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستایانی ئاینی:شاسوار عه‌بدولواحید به‌رپرس ده‌زانن قورئانی پیرۆز سوتێندراوه

ماموستایانی ئاینی:شاسوار عه‌بدولواحید به‌رپرس ده‌زانن قورئانی پیرۆز سوتێندراوه

مامۆستایانی ئاینیی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ رووی ئاین و شه‌رعه‌وه‌ سووتاندنی داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و موڵكی كه‌س نین حه‌رامه‌ و خودای گه‌وره‌ رێگه‌ی پێ نه‌داون.

ئاوات نه‌قشبه‌ندی مامۆستای ئاینی ،راگه‌یاند، داواكردنی ماف له‌ ئیسلام رێگه‌ پێدراوه‌ و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت داوای مافی خۆی بكات، به‌ڵام به‌ شێوازێكی شارستانی و دوور له‌ هه‌ر ئاژاوه‌ و نانه‌وه‌ی كێشه‌.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسلام رێگا نادات داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ موڵكی گشتین و هی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین.

له‌باره‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ دوێنی‌ ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ گوتی‌، ئه‌وه‌ی دوێنێ كراوه‌ كارێكی نا شه‌رعیی بووه‌ و خوای گه‌وره‌ رێگه‌ی پێنادات و قبووڵی ناكات و به‌ حه‌رامی زانییوه‌ ده‌ستدرێژی‌ بكرێته‌ سه‌ر موڵكی‌ گشتیی.

له‌ خۆپێشاندانه‌كاندا له‌كاتی ئاگرتێبه‌ردان له‌ فه‌رمانگه‌كان قورئانی پیرۆز سوتێندراوه‌، شاسوار عه‌بدولواحید به‌رپرس ده‌زاندرێت هانده‌ری خۆپێشانده‌ره‌كانه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *