سەرەتا / جیهان / ترەمپ داوا لە کازمی دەکات لەگەڵ کورد رێک بکەوێت

ترەمپ داوا لە کازمی دەکات لەگەڵ کورد رێک بکەوێت

هه‌ولێر به‌شاندێكی باڵا له‌گه‌ڵ‌ شانده‌كه‌ی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی چووه‌ته‌ واشنتن، به‌رپرسێكی كورد له‌ناو حزبی كۆماریخوازی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، واشنتن پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی لا گرنگه‌ و مه‌به‌ستیان بوو كورد به‌هێزه‌وه‌ له‌ناو شانده‌كه‌ی عێراق به‌شدار بێت.

ڕاوێژكارێكی حزبی كۆماریخوازی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند، بوونی شانێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ شاندی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی له‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و گه‌وره‌ به‌رپرسانی تری ئه‌مه‌ریكا، دداننانه‌ به‌وه‌ی ده‌بێت كورد به‌شێك بێت له‌ هاوكێشه‌ی دانوستان و ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق.

ئه‌و راوێژكاره‌ زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌، واشنتن هه‌میشه‌ گوتوویه‌تی بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی عێراق، ده‌بێت كورد به‌شێك بێت له‌ حوكمڕانی عێراق ئه‌گه‌رنا كێشه‌ی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر نابێت، له‌ پنتاگۆن كورد پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، پنتاگۆن ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كورد و پێشمه‌رگه‌ هاوكار و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا وه‌زاره‌تێكی گه‌وره‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ پشتیوانی خۆی بۆ كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ ده‌كرێت، ده‌بێت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و شتێك نییه‌ ته‌نیا ناوی به‌غدا بێت، ڕاستییه‌ك هه‌ییه‌ هه‌میشه‌ له‌ واشنتن باس ده‌كرێت، به‌بێ پشتیوانی كورد حكوومه‌تی عێراق لاواز ده‌بێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك تڕه‌مپ و مسته‌فا كازمی، عێراق داوای قه‌رز و لێبوردنی قه‌رزه‌كانی تری ده‌كات، باس له‌ كێشه‌ی ئاو و كاره‌با ده‌كرێت، سه‌رۆك تڕه‌مپ داوا ده‌كات عێراق سه‌قامگیر بێت و به‌وه‌ سه‌قامگیر ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن، كێشه‌ی ئابووری و سیاسی له‌ نێوانیاندا نه‌مێنێت،

بەپەلە

ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی تا ساڵی 2100 دەگاتە 11 ملیار مرۆڤ

به‌پێی گریمانه‌كان كه‌ توێژه‌ران خستویانه‌ته‌ڕوو تا ساڵی 2100 ژماره‌ی مانیشتوانی وڵاتان زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *