نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی بۆ كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی زاخۆ به‌ فیكه‌ی ناحه‌زان هه‌ڵناپه‌ڕن

پارتی بۆ كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی زاخۆ به‌ فیكه‌ی ناحه‌زان هه‌ڵناپه‌ڕن

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانی دایەوە و وەبیری هێنایەوە كە حزبەكەی پشتیوانی لە تیرۆریستان كردووە، بۆیە نابێتە خەمخۆری خەڵكی.
چیا حەمید شەریف، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،راگەیاند، زاخۆ شاری بەرخۆدان و شاری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانە، هەزاران شەهیدی لە پێناو كوردستان داوە، بۆیە ”با كەس ئومێد لەسەر تێكچوونی دۆخی زاخۆ هەڵنەچنێت.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو كەسانەی گردبوونەوەكەی زاخۆیان ئەنجام داوە، كەسانێكی كاسبكار بوون و بابەتەكە بە تەواوی دوورە لە سیاسەتەوە. گوتیشی: ”با ئه‌حمه‌دی حاجی ڕەشید و گرووپه‌كه‌ی بزانن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ كوردستان و حكوومه‌ت نه‌بوون، زاخۆییه‌كان به‌ خوێنی خۆیان پارێزگاری له‌ شارەكەیان و هەرێمی كوردستان دەكەن.
جەختیشی كردەوە كە ”حزبەكەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید پشتیوانی تیرۆریستان بوون، زاخۆییەكان ١٢٧ شه‌هیدیان لە شەڕی داعش داوە، لە كاتێكدا كۆمەڵی ئیسلامی وەكوو حزبێكی تەواو یەك كەسیشیان وەك خۆبەخشیش لە سەنگەرەكان بریندار نەبوون.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *