نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسانی نه‌وه‌ی نوێ له‌م ناوچه‌ی كوردستان وازهێنانیان ڕاگه‌یاند

به‌رپرسانی نه‌وه‌ی نوێ له‌م ناوچه‌ی كوردستان وازهێنانیان ڕاگه‌یاند

بەرپرسی یەكەمی نەوەی نوێ‌ لە سنووری شارۆكەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، دەستی لەكار كێشایەوە و ڕای دەگەیەنێت، كەسایەتیی مرۆڤ ئەگەر لەكەدار بوو، بە ئەستەم ڕاست دەبێتە‌وە.

چیا تاهیر بەرپرسی نەوەی نوێ لە سنووری شارۆكەی سۆران، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، وەك خۆبەخشێك پێوەندی بە نەوەی نوێوە كردووە و لە سۆران، ڕەواندز و چۆمان كاری كردووە ئێستەیش دەست لەكار دەكێشێتەوە.

ئەو بەرپرسەی پێشووی نەوەی نوێ‌ ڕوونی كردووەتەوە، دەست لەكار كێشانەوەم دوور لە هەموو گوشارێكە و خۆم گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی كە دەست لەكار بكێشمەوە و ئامانجی من پارە نییە، هەروەها كەسایەتیی مرۆڤ زۆر جوانترە لە پارە، كەسایەتیی مرۆڤ پارە نییە پەیدای بكەیت، كەسایەتیی مرۆڤ ئەگەر لەكەدار بوو، بە ئەستەم ڕاست دەبێتە‌وە.

لە كۆتایی نووسینەكەی داوای لێبوردنیشی لە هاوڕێیانی كردووە ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان بە پۆستێك یان شتێك دڵیان لێی ڕەنجابێت.

دەست لەكاركێشانەوە لەناو نەوەی نوێ‌ بەردەوامە و چەندان بەرپرسی ئەو حزبە وازیان هێناوە، ئەوەیش بەهۆی زانینی مەرامی سەرۆكی جووڵانەوەكەیان.

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *