نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەت داهاتی ئەم مانگەی ئاشکرا کرد

حکومەت داهاتی ئەم مانگەی ئاشکرا کرد

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی داهاتی بەردەستی بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، 730 ملیار دینار بەردەستە لەکاتێکدا بۆ پێدانی مووچە 895 ملیار دینار پێویستە.  بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 17-8-2020  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بکرێت بەپێی ئەو داهاتانەی بەردەستن. سەرچاوەی داهاتەکانیش بەمشێوەیەن: 

– تەمویلی بەغدا: 320 ملیار دینار

– وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: 270 ملیار دینار

– داهاتی ناوخۆ: 120 ملیار دینار 

– تەمویلی هاوپەیمانان: 20 ملیار دینار 

کۆی گشتیی ئەو بڕە پارەیە دەکاتە 730 ملیار دینار. 

وەزارەتی دارایی باسی لەوە کردووە، ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دابینی کردووە، دەبوو 453 ملیار دینار بووایە، بەڵام 133 ملیاری بڕیوە. 

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان 84 ملیار دینار کەمی کردووە و ئەم مانگە 270 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا پێشتر 354 ملیار دینار بووە.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بە هەمان میکانیزمی دابەشکردنی مووچە لە مانگی شوبات دەبێت، واتە مووچە بە کەمکردنەوەی 21% دەدرێتە بەشێک لە مووچەخۆران. پێشتریش وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری راگەیاند و سبەی سێشەممە 18-8-2020 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەکەی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا مووچە بەپێی میکانیزمی خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی دارایی لە زووترین کاتدا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشبکرێت و لەمەودواش بەپێی داهات مووچە دابەشدەکەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *