نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزانه‌ ئه‌مریكا له‌ سه‌ردانی كازمی بۆ وڵاته‌كه‌ی چی لێداوا ده‌كات

بزانه‌ ئه‌مریكا له‌ سه‌ردانی كازمی بۆ وڵاته‌كه‌ی چی لێداوا ده‌كات

كۆشكی سپی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی بۆ ئه‌مریكا و ئەنجامدانی گەڕی دووەمی گفتۆگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتنی دیاری كرد.

كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ پرسه‌كانی ئاسایش و وزه‌ و ئابوری و ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو گفتوگۆكانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌رپرسانی واشنتندا تاوتوێ ده‌كرێن.

كازمی بۆ گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌چێته‌ واشنتن، له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌میشدا كه‌ له‌ دوو مانگی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و پرسانه‌ و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق كرا.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *