به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی ده‌ڵێت، دوور نییه كورد و توركمان به‌یه‌كه‌وه هاوپه‌یمانی ببه‌ستن. پارتیش له كه‌ركووك رای ده‌گه‌یه‌نێت، جارێ زووه بۆ بڕیاردان.
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك راگه‌یاند، جارێ زۆر زووه باس له هاوپه‌یمانی له كه‌ركووك بكرێت، چونكه دیار نییه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان نا.
روونی كرده‌وه، هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك بێت، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان بێت كارێكی باشه. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی لیستی برایه‌تی له كه‌ركووك كاتی خۆی هه‌بوو، توركمان و مه‌سیحیشی تێدابوو.
به‌رپرسی لقی سێ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌ر حزبێكیش ئازاده له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ده‌كات، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پارتی بڕیارمان نه‌داوه و له‌كاتی خۆیدا بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجام بدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی داواكاریی مه‌رجه‌عی باڵا و خۆپێشانده‌رانه.