سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ بنه‌ماڵه‌ى جه‌لیل گادانى بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/8/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “بۆ بنەماڵەی تێکۆشەری دێرینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان جەلیل گادانی، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان مامۆستا جەلیل گادانی-م بیست”.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم، هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت”.