به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حزبێكی نوێ له سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی گۆڕان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌م دووكه‌رت بوونی گۆڕان داده‌ندرێت له ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه له ڕۆژی 25/7/2009 به سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری كۆچ كردووی گۆڕان.
دووای كۆچی دووای نه‌وشیروان مسته‌فا كێشه‌ی گه‌وره كه‌وته ناو گۆڕان له‌سه‌ر پۆسته باڵاكانی ئه‌و حزبه به‌تایبه‌تی ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ئه‌وه‌بوو قادری حاجی عه‌لی هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی كێشه‌كه وازی له گۆڕان هێنا و هاته خواره‌وه له گرده‌كه، پاشان عوسمانی حاجی مه‌حموود ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن وازی هێنا و ئه‌ویش گۆڕانی به‌جێ هێشت.
به‌پێ زانیارییه‌كان لای چركه‌ییه، له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا له سلێمانی باڵی ناڕازی گۆڕان به‌فه‌رمی حزبێكی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نن، جیابوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له گۆڕان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانی ئه‌و گروپه‌یه ده‌یانه‌وێت حزب دروست بكه‌ن و جیابوونه‌وه له گۆڕان ڕوبدات.