نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی باس له‌ ڕێكه‌وتنی نوێ حزبه‌كه‌ی و پارتی ده‌كات

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی باس له‌ ڕێكه‌وتنی نوێ حزبه‌كه‌ی و پارتی ده‌كات

دووای كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌میوانداری سه‌رۆكی هه‌رێم، كۆبونه‌وه‌ی پافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سروور بارزانی، پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاوی باشیان ناوه‌ به‌ره‌و ڕێكه‌وتن.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاندووه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ی شاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی پافڵ تاڵه‌بانی و شاندی پارتی، له‌ میوانداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و كۆبونه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی پافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و باش هه‌نگاو ده‌نێت.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:”پێوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی له‌ قۆناخی بنیات نانه‌وه‌دایه‌،ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ پێوه‌ندییه‌كه‌ به‌ سارد و سڕی مایه‌وه‌ ئێسته‌ هه‌ست كردن به‌ لێپرسراوه‌تی و پێداویستییه‌كانی هه‌لومه‌رجی ناوخۆی كوردستان و عێراق بۆچوون هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو حزب پێویسته‌ له‌م قۆناخه‌ ته‌بایی و یه‌كڕیزی تێبپه‌ڕێنین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:” پێم وایه‌ ئه‌وه‌ش له‌ سه‌ربنه‌مای بنیات نانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بناخه‌ی پته‌و دێته‌ئاراوه‌هه‌نگاوی بۆ ندراوه‌ پێویستی به‌كاراكردنی هه‌نگاوه‌كانه‌وه‌هه‌یه‌.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *