نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەکەکە هەڕەشە لە خۆپیشاندەرانی شنگال دەکات

پەکەکە هەڕەشە لە خۆپیشاندەرانی شنگال دەکات

سەعدوون قۆڵۆ ناسراو بە (سەعدوون زەرۆ)، چالاکوانی سەر بە ماڵی ئیزدییان لە شنگال بە کوردستان24ـی رایگەیاند: ” لە ساڵی 2014 ەوە وتا ئیستا زولم و زۆری لە شنگال بەردەوامە و هەموو شاخەکانی شنگال لە لایەن پەکەکەوە کە بە ناوی جیاجیا لە شنگالن، هەڵکەندراون و دەیان تونێلیان لێدراوە و هاتووچۆی هاووڵاتییانیش قەدەغە کراوە و خەڵکی ئەو ناوچانە ناتوانن بچنە سەر کارەکانی خۆیان لە باخ و رەزەکانیان چونکە لە لایەن پەکەکەوە رێگیرییان لێ دەکرێت.”

زەرۆ لە باسی کارەکانی پەکەکە لە شنگال ئاشکرایکرد: ”  پەکەکە سەدان گەنجی کوردی ئێزیدی رفاندوو و بە هیچ شێوەیەک رزگاریان ناکات و هەتا کەسوکاری رفێندراوەکان ئامادەن هەزاران دۆلاران بدەن بۆ رزگارکردنیان، بەڵام پەکەکە رازی نییە بەرئازدیان بکات. هەندێک لەو گەنجانە لە نێو زیندانەکانیان دەستەسەرکراون و هەندێکیشیان رەوانەی قەندیلکراون.” 

سەبارەت بە هەبوونی زیندانی ژێرزەمین لە شنگال، ئەو چالاکوانە گووتی: “بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، پەکەکە لە (قەرەچکۆل)ی سەر چیای شنگال زیندانێکی ژێرزەمینی دروستکردووە و دیوارەکانی سەرەوە بە رەنگی سور بۆیاخکردووە ولە سەرەوەی پەنجا گەنجی ئیزیدی تێدا زیندانیکردووە و لە نێو زیندانەکەشدا گلۆپی سور هەیە و ئەو گەنجانە بیناییان بەهۆیەوە لە دەست داوە”

زەرۆ باسی لە داواکارییەکانی خۆپیشاندانی رۆژی 26ی تەمووزی کرد کە ماڵی ئیزیدییان لە شنگال پێهەستابوو و سەدان کەس لە خەڵکی شنگال بەشدارییان تێداکردبوو: “داوامان کرد پەکەکە وەکو هێزێکی ناعێراقی لە شنگال و دەوروبەری دوور بکەوێتەوە و گەنجەکانی ئێمە کە لە ژێر دەستی ئەوانن ئازاد بکرێن و رێگای جووتیاران و خاوەن زەوی رەزەکان نەگرن بچنە سەر ئیشەکانیان”. 

راشیگەیاند: ” پەکەکە گوێرایەلی هیچ کەسێک ناکات و هێزە عێراقییەکان لە شنگال داواکارییەکانمان ناگەیینە حکومەتی بەغدا وکارگێڕی ئێستای شنگال کە لە لایەن میلیشیاکانەوە پشتگیری لێدەکرێت کەوتووەتە ژێر رکێفی گەفەکانی پەکەکە و ئەویش ناتوانێت داواکارییەکانی خەڵکی شنگال بگەیینتە حکومەتی عێراقی “.

ئەو چالاکوانە باسی لەوەشکرد، لە دوای هەر خۆپیشاندانێکمان، ” پەکەکە هەڕەشە لە بەشداربووان دەکات کە نابێت لە دژیان خۆپیشاندان بکەن ئەگینا دەستەسەر دەکرێن”. هەروەها گووتی: ” پەکەکە هەوڵ دەدات بە رێگای دابەشکردنی پارە، خەڵک بێدەنگ بکات” .

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *