نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: داوا دەكەم لایەنە سیاسییەكان لەئاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندابن

سەرۆك بارزانی: داوا دەكەم لایەنە سیاسییەكان لەئاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندابن

سەرۆك مەسعود بارزانی، بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەكات و داواش لە لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكات لە ئاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندابن.

لە پەیامی سەرۆك بارزانی ھاتووە: “لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و ئەو بارودۆخە سەختە ئەركی هەموو لایەكمانە كە بە ئاراستەی تەبایی و برایەتی و كاری هاوبەش و قووڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان هەنگاو بنێین. وێڕای ئەوەی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خەڵكی كوردستانم كە لە هەموو قۆناغەكان تەحەمولی سەختی و تەحەددیاتەكانیان كردووە، جەژنی پیرۆزی قوربانیش بە دەرفەت دەزانم كە داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەم كە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن .ئەوەیشمان هەردەم بەبیر بێت كە بەتەبایی و یەكڕیزی كێشەكان باشتر چارەسەر دەبن و لەسایەی پێكەوەیی و یەكڕیزیدا دەستكەوتی گەورە بۆ گەلەكەمان هاتوونەتە دی. بە دڵنیاییەوە خەڵكی كوردستانیش هەر ئەوە لە لایەنە سیاسییەكان چاوەڕێ دەكەن. بۆیە داوا دەكەم هەموو لایەنە سیاسییەكان لەئاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندا بن و لە هەمانكاتیشدا ڕەچاوی فەرهەنگی باڵا و دەوڵەمەندی كوردەواری بكەن و خۆیان لە گوتاری زبر و گرژ و ناشیاو لە بەرانبەر یەكتر بپارێزن”.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەم و  هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و بەرەكەت و ئاشتی لە كوردستان و عێراق لە ناوچەكەمان.

لەكاتێكدا پێشوازی لەو جەژنە پیرۆزە دەكەین كە گەلەكەمان لەگەڵ تەحەددیاتی گەورەی سیاسی و ئابووری و تەندروستی ڕووبەڕوو بووەتەوە. ئەو تەحەددیاتە سەرچاوەی زۆرێك لەو كێشە و گرفتانەن كە سەقامگیریی سیاسی و بار و گوزەرانی خەڵكی كوردستان دەكەنە ئامانج.

لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و ئەو بارودۆخە سەختە ئەركی هەموو لایەكمانە كە بە ئاراستەی تەبایی و برایەتی و كاری هاوبەش و قووڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان هەنگاو بنێین. وێڕای ئەوەی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خەڵكی كوردستانم كە لە هەموو قۆناغەكان تەحەمولی سەختی و تەحەددیاتەكانیان كردووە، جەژنی پیرۆزی قوربانیش بە دەرفەت دەزانم كە داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەم كە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن.

ئەوەیشمان هەردەم بەبیر بێت كە بەتەبایی و یەكڕیزی كێشەكان باشتر چارەسەر دەبن و لەسایەی پێكەوەیی و یەكڕیزیدا دەستكەوتی گەورە بۆ گەلەكەمان هاتوونەتە دی. بە دڵنیاییەوە خەڵكی كوردستانیش هەر ئەوە لە لایەنە سیاسییەكان چاوەڕێ دەكەن. بۆیە داوا دەكەم هەموو لایەنە سیاسییەكان لەئاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندا بن و لە هەمانكاتیشدا ڕەچاوی فەرهەنگی باڵا و دەوڵەمەندی كوردەواری بكەن و خۆیان لە گوتاری زبر و گرژ و ناشیاو لە بەرانبەر یەكتر بپارێزن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا جێگەی خۆیەتی سوپاسی ماندووبوونی كارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە و ئاساییش و پۆلیس و ڕاگەیاندنەكان بكەم كە لەو كاتەی پەتای كۆرۆنا ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە بۆ یارمەتیدانی خەڵك و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و هۆشیاریی تەندروستی ئەرك و شەونخوونیی زۆریان كێشاوە.

جەژنی هەموو لایەك پیرۆز بێت و هیوای بەختەوەری خۆشیتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

30ـی 7ـی 2020

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *