ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن یاساناسانه‌وه به‌ر ڕه‌خنه‌ی توند ده‌گیردرێت و ده‌وترێت زۆر لاوازه به‌رامبه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌كاروباره‌كانی ،بۆپاراستنی پۆسته‌كه‌ی ده‌چێته ژێرگوشاره‌كان.
پارێزه‌ری یاسایی نه‌وزاد محه‌ممه‌د، به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مان به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی وڵاته و ده‌بێت هه‌موو دامه‌زراوه‌كان و حزبه‌كان ملكچی بڕیاره‌كانی بن به‌ڵام له كوردستان و له سه‌رده‌می ڕێواز فایه‌ق ئه‌مه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه تا ئاستی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ملكچی بڕیاره‌كانی هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه‌یه‌تی كه له یاسایی حزبیشدا نیو ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كه‌ی هه‌یه.
لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به نیوو سه‌رۆك ناو ده‌برێت ڕێواز فایه‌ق به‌كار ده‌هێنێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پارتی وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ددانی پێدابنێت.
ئه‌و یاسا ناسه ده‌ڵێ، نه‌ده‌بوو ڕێواز فایه‌ق گه‌وره‌ترین پێگه‌ی هه‌یه وا ملكچی بڕیاره‌كانی حزب ببێت بۆیه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ڕێواز فایه‌ق ته‌نها بۆ پاراستنی پۆسته‌كه‌ی خۆیه‌تی، نه‌وه‌كوو یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت لاهوور جه‌نگی بڕیاری گۆڕینی بده‌ن و ترسی هه‌یه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ نه‌توانێت پشتیوانی ببێت و كورسیه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات.