پەرلەمانی کوردستان لە مێژووی خۆیدا سەرۆکی وای لاوازی بە خۆیەوە نەدیوە، بۆ پاراستنی پۆستەکەی هەموو لادانێکی یاسایی دەکات ناتوانێت بە ئەرکەکانی سەرۆکایەتییەکەی هەڵسێت.
لاهورر جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی وەک کۆنتڕۆڵ سەرۆکی پەرلەمان لەدەستی دایە هەر کات بیەوێت بە خواستی خۆی جوڵەی پێ بکات.
نامیق ئەسکەندەر یاساناس بۆ چرکە ڕای گەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە مێژووی خۆیدا سەرۆک پەرلەمانێکی وەک ڕێواز فایەق لاوازی بە خۆیەوە نەدیوە.
نامیق ئەسکەندەر وتیشی، سەرۆکی پەرلەمان دەبێت پێگەی گەورەی پەرلەمان بپارێزێت، نابێت وەک ئێستا بەردەوامبێت حزبەکەی دەست تێوەردان لە کاروباری پەرلەمان وەربدات و ئەمر بەسەریدابکاتەوە.
لاهوور جەنگی ئەمڕۆ بەتەلەفۆن ڕێواز فایەق لە کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی هێنایە دەرەوە، ئەوەش عەیبەییە بۆ پێگەی سەرۆکی پەرلەمان نیوسەرۆک ئەمربکات بەسەریا.