دووای ئه‌وه‌ی باڵی لاهوور جه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به 65 ده‌نگ بڕیاریاندا یه‌كێتی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فڕاكسیۆنی په‌رله‌مان كاره‌كانیان ڕابگرن، فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ، ئێمه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌بین.
عه‌لی حمه ساڵح سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین هاوشانی فڕاكسیۆنه‌كانی تر بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فڕاكسیۆنه‌كان و دانیشتنی په‌رله‌مان.
عه‌لی حمه ساڵح وتی، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدانییه كاره‌كانی په‌رله‌مان ڕابگیردرێت ،له ئێستادا پێویسته په‌رله‌مان فه‌عالبێت و دانیشتنه‌كانی ده‌ست پێبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ساڵح وتویه‌تی، هیچ كات وه‌ك گۆڕان ناڕۆینه ژێرباری ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌كی بكه‌وێت نه‌توانێت كاروباری خۆی بكات، له چه‌ند ڕۆژی ئاینده په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و میوان داری چه‌ند وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.