كێشه ناوخۆیه‌كانی یه‌كێتی زیاتر قووڵبوه‌ته‌وه لاهوور جه‌نگی و باڵه‌كه‌ی به‌بێ پرس كردن به باڵی ماڵی مام جه‌لال و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ بڕیاریدا، یه‌كێتی له سه‌رۆكایه‌تی و فڕاكسیۆنه‌كه‌ی كاره‌كانیان له په‌رله‌مان هه‌ڵسپێرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ڕۆژی سو‌و شه‌ممه تا دره‌نگانێكی شه‌و ڕێواس فایه‌ق و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كوڕه‌كانی به‌رپرسانی یه‌كێتی نزیك له كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له باره‌ی هه‌ڵپساردنی كاره‌كانی ڕێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و فڕاكسیۆنی یه‌كێتی له‌لایه‌ن لاهوور و باڵه‌كه‌ی، گفتووگۆیان له‌سه‌ری كردووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر زانیاریداو و گوتی، باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و ماڵی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن یه‌كێتی نه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له كاری یاسایی خۆی ڕاوه‌ستێت، یان پارتی له ڕێگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان و زۆرینه‌ی فڕاكسیۆنه‌كان درێژه به‌كاری په‌رله‌مان بدات ئه‌و كارته‌ش له ده‌ست یه‌كێتی ده‌ربهێندرێت.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ به‌بێ بڕیار كۆبونه‌وه‌كه كۆتایی هاتووه، ڕێواس فایه‌ق وتویه‌تی، لاهوور جه‌نگی ته‌نها به‌من ده‌وێرێت داوای بایه‌كۆت و هه‌ڵپساردنی كاری په‌رله‌مانیم لێده‌كات و به‌لام شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیره‌كان و قوباد تاله‌بانی هیچ حسابێك بۆ قسه‌ی لاهوور جه‌نگی ناكه‌ن.