ئەو کەسەی زەردەخەنەت بۆ دروست بکات مەرج نیە بەخۆی بەختەوەر بیت
لەوکاتەی تەختەکانی شانۆی شاری ناپۆڵی ئیتاڵی دەھەژا بەھۆی پێکەنینی خەڵک بە نمایشەکانی ئەکتەری کۆمیدیاى بەناوبانگ ( کارلینیا) پیاوێک دەچێته لای دکتۆرێکی نەخۆشی دەروونی بەناوبانگ لەو شارە وداوای دەرمان دەکات بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی ودکتۆرەکە پێ دەڵێت : باشترین چارەسەر ئەوەیە بچیتە شانۆ بۆ سەیرکردنی نمایشی ئەکتەری کۆمیدی ( کارلینیا ) تاوەکو خەمەکانت لەبیر بکەی وھەست بەدڵخۆشی بکەیت . نەخۆشەکە وەڵامی دایەوە وگووتی : من كارلينام