نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فەرەنسا بانگهێشتی مەسروور بارزانی دەکات بۆ سەردانی پاریس

فەرەنسا بانگهێشتی مەسروور بارزانی دەکات بۆ سەردانی پاریس

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیڤ لۆدریانی كرد. له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا،  وەزیری دەرەوەی فەرەنسا  بەناوی سەرۆک ماکرۆن، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی فەرەنسا كرد. هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئێمه‌ داوای هیچ شتێکمان نەکردووە پێچەوانەی دەستووری عێراق بێت و هەر شتێکیش رەت دەکەینەوە کە کەمتر بێت لە مافە دەستوورییەکانمان.

سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كاری ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان ئێڤ لۆدریا، راگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌  

ئەمڕۆ هەینی 2020/7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.

لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاووتوێ کران.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، هاتووم بۆ ئەوەی پشتگیریی وڵاتەکەم بۆ هەرێمی کوردستان دووپات بکەمەوە بەتایبەتی لەم ڕۆژە سەختانەدا .گوتیشی فەرەنسا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمڕووەوە پسپۆڕانی فەرەنسی ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە بواری کشتوکاڵی و تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووی . وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها بە ناوی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکڕۆن، بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ سەردانی فەرەنسا لە دەرفەتێکی گونجاودا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ڕۆڵی مێژوویی فەرەنسای کرد لە پشتگیریکردنی گەلی کوردستاندا . پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت تیشکیان  خستە سەر دەرەنجامی گفتوگۆکان لە گەل حکومەتی فیدراڵی و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی فەرەنسا دەتوانێ رۆڵی ئەرێنی خۆی لە یەکنزیکردنەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بگێڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی ئێمە داوای هیچ شتێکمان نەکردووە پێچەوانەی دەستووری عێراق بێت و هەر  شتێکیش ڕەت دەکەینەوە کە کەمتر بێت لە مافە دەستوورییەکانمان . 

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *