نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نێچیرڤان بارزانی: هەولێر و بە‌غدا پێویستیان بە پشتگیریی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە

نێچیرڤان بارزانی: هەولێر و بە‌غدا پێویستیان بە پشتگیریی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێویستیی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە پشتگیریی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەربڕی و گوتی، رۆڵی فەرەنسا و ماکرۆن لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان لەبیرناکرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنفرانسە هاوبەشە رۆژنامەڤانییەکەدا سەردانەکەی ئەمجارەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەم کاتەدا بەگرنگ ناوبرد و بە نیشانەی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستانی دەزانێت. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەناوی گەلی کوردستانەوە سوپاسی فەرەنسای کرد کە هەمیشە “لە تەنگانەدا پشتگیریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە”. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە رووداوەکانی ساڵی 2017 لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، دوای ئابڵۆقەی ساڵی 2017 لەسەر هەرێمی کوردستان، فەرەنسا رۆڵی سەرەکی بینی لە شکاندنی گەمارۆکە و هاوکار بوو لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆکی فەرەنسا کرد لە تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی بەسەر هەرێمی کوردستان هاتبوو و گوتی، سەرۆک ماکرۆن رۆڵیکی زۆر بەرچاوی گێڕا کە هەرگیز لەلایەن گەلی کوردستانەوە لەبیر ناکرێت و مایەی رێز و پێزانینی بەردەوامە. نێچیرڤان بارزانی باسی لە شەڕی داعش و رۆڵی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو شەڕەدا کرد و گوتی، لە شەڕی داعش فەرەنسا وەک ئەندامێکی گرنگیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوبەشێکی سەرەکی هەرێمی کوردستان و عێراق، رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. هەروەها رایگەیاند، هێشتاش عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پشتگیریی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە.  

بەپەلە

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من) دەکات

بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *