به‌رپرسێكی كه‌رتی ته‌ندروستی له سنووری پێنجوێن ئاشكرای كرد، تا ئێسته نزیكه‌ی له 85%ی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ڵگر و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
پێنجوێن یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی بووه قوربانی بازرگانی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو بۆ درێژه‌دان به كاره بازرگانییه‌كانیان تیمه ته‌ندروستییه‌كانیان له مه‌رزی ئه‌و سنوورانه لابرد. ئه‌وه‌یش راسته‌وخۆ پێنجوێنی كرده قوربانی كۆرۆنا.
هێرش عه‌لی، به‌رپرسی داتاكانی كۆرۆنا له پێنجوێن و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ٫ راگه‌یاند، به‌پێی نوێترین ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، تا ئێسته له 85%ی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ڵگر و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
روونیشی كرده‌وه كه له پێنجوێن، نزیكه‌ی دوو تا سێ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه خه‌ڵكی به‌پاساوی نیگه‌رانیان له‌دۆخی ئابووری، پابه‌ندی رێنوێنییه ته‌ندروستیه‌كان نابن.