نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق دەستی لە کار کێشاوە

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق دەستی لە کار کێشاوە

سالار مەحمود ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق کە پێشتریش ئەندام پەرلەمانی کوردستان بووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەست لە کار کێشانەوەی خۆی لە ڕاوێژکاری  سەرۆک کۆماری عێراق دەربڕیوە .

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

بۆ رای گشتی بەڕێز

لە دوای دەستبەكاربوونم وەك راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق ۲٠۱۹/۱/۱تا لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ بەویستی خۆم دەست لەكاركێشانەوەم پێشكەشی بەڕێز كاك د بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ پێشكەش كرد. بە سوپاسەوە بەڕێزیان دەستلەكار كێشانەوەكەیان قبوڵ كرد. وە سوپاسی متمانەی دەكەم لە ماوەی كاركردنمان. بەهیوای سەركەوتن بۆ تیمی كوردستان لەبەغداو بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان.

رای گشتی كوردستان و هەموو لایەك ئاگادار دەكەم كە لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ ەوە لەو بەرپرسیارێتیە نەماوم.

وەك هەمیشە لەهەر جێگەو پێگەیەكدا بم هیوا و ئامانجم تەنیا خزمەتكردنی كوردو كوردستانە.

لەگەڵ رێزدا

سالار مەحمود

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *