نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / عێراق سكاڵا له‌سه‌ر ئێران و توركیا تۆمارده‌كات

عێراق سكاڵا له‌سه‌ر ئێران و توركیا تۆمارده‌كات

عه‌بدولخالق عه‌ززاوی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسە حکومییەکانی عێراقی رایگه‌یاندوه‌، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری داوایكردوه‌ به‌رگری ئاسمانی و فرۆكه‌وانی و رادار له‌ئاسمانی عێراق جێگیربكرێت، بۆئه‌وه‌ی سوپای عێراق توانای له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كی داگیركاری هه‌بێت.


باسی لەوەشکردووە، له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگیه‌كی باڵا له‌نێوان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و هه‌ردو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، له‌و روه‌شه‌وه‌ باڵیۆزی ئێران و توركیاش بانگهێشتكراون و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئاراسته‌كراوه.


ئاماژەی بەوەشکردووە،عێراق به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دژ به‌ بۆردومانه‌كانی توركیا و ئێران  و ده‌ستدرێژیه‌ داگیركاریه‌كانی ئه‌و دو وڵاته‌ بۆسه‌ر خاكه‌كه‌ی سكاڵای تۆماركراوه‌.

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *