نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان /  ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی بۆ تاووتوێکردنی سێ دۆسیەی گرنگ کۆدەبێتەوە

 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی بۆ تاووتوێکردنی سێ دۆسیەی گرنگ کۆدەبێتەوە

ەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، سێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت کە پەیوەستن بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان:

نەخشەڕێگەی دانوستان لەگەڵ بەغدا لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان لەگەڵ کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان. لەم چوارچێوەیەدا، پێشنیاری پێکهێنانی “دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی” دەخرێتە ڕوو، کە لە وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکوومەت پێکدێت بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکان.

دۆسیەی نەوت تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێت بۆ خستنەڕووی دوایین پێشهات و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت و دەرئەنجامی دواین کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی.

داهاتی ناوخۆ و سیستەمی ئەسیکۆدا لە تەوەری کۆتاییدا، بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم سیستەمی گومرگی “ئەسیکۆدا” تاووتوێ دەکرێت. تێیدا خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئابووری هەرێم و هۆکارەکانی کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ بەهۆی یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆداوە، شیکارییان بۆ دەکرێت.

بەپەلە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *