نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەولێر.. گۆشتفرۆشێک بەهۆی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی “ڕێوی” داخرا

هەولێر.. گۆشتفرۆشێک بەهۆی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی “ڕێوی” داخرا

گۆشتفرۆشی (باوکی حکمەت)، گۆشتی رێوی کێوی فرۆشتووە بە هاووڵاتییان و لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە بڕیاری داخستنی شوێنەکەی دراوە و تەواوی کارمەندان و خاوەن چێشتخانەش ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە،  لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، دەستبەسەر شوێنێکی گۆشتفرۆشتندا گیرا کە کارێکی نایاسایی ئەنجامداوە.

قایمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاند، گۆشتفرۆشی (باوکی حکمەت) بە نهێنی و بەدەر لە یاسا و ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئاژەڵی کێوی لە جۆری (ڕێوی) سەربڕیوە و گۆشتەکەی بە هاوڵاتییان فرۆشتووە.

بە چاودێری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، دەستبەجێ بڕیاری داخستنی شوێنەکە درا. ئاماژە بەوەش دراوە کە ڕێوی کێوی بەشێکە لە سامانی سروشتی کوردستان و سەربڕینی قەدەغەیە، بۆیە خاوەنی شوێنەکە و ئەو کەسانەی تێیدا کاریان کردووە، ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی کراونەتەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *