نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت و باڵوێزی ئێران لە عێراق جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان دەكەنەوە

سەرۆکی حکوومەت و باڵوێزی ئێران لە عێراق جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان دەكەنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 14/12/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و فەرهەنگیدا.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *