نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروور بارزانی: وه‌ڵامی پرسیاری هاوڵاتییان ده‌ده‌مه‌وه‌

مه‌سروور بارزانی: وه‌ڵامی پرسیاری هاوڵاتییان ده‌ده‌مه‌وه‌

پاش ئەوەی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای کرد هەر هاووڵاتییەک هەر پرسیارێکی هەبێ ئاراستەی بکات، دوای ناردنی دەیان هەزار پرسیار، رایدەگەیەنێت کە وەڵامی زۆرینەیان دەداتەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامێکیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە “سوپاسی زۆرم بۆ هەموو ئەو هاووڵاتیانەی کە بە رێگای سۆشیال میدیا پرسیاری جۆراوجۆریان ئاراستەی ئێمە کردووە”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی”بە دەیان هەزار پرسیارم لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات پێگەیشتووە، خۆزگەم دەخواست بتوانم یەک بە یەک وەڵامی گشت خۆشەویستان بدەمەوە بەڵام رێژەی پرسارەکان لە رادەبەدەرن و ئەمەش نیشانی پەرۆشیی هاووڵاتیانمانە بۆ زانینی پلان و بەرنامەکانی حکوومەت”.

مەسرور بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە کە زۆرینەی پرسیارەکانی هاووڵاتیان لە بارەی چەند پرس و بابەتێکی دیاریکراوە و رایگەیاندووە “لە دوای پۆلێنکردنیان بە جۆرێک وەڵامەکان رێک دەخەمەوە کە بتوانم وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکان بدەمەوە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *