جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووە و دەڵێت، ئێستا تەندروستیم زۆر باشە و لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین کردووە.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند “دۆستان و ئازیزان منیش سەرباری هەموو خۆپارێزییەک كۆرۆنا زەفەری پێ بردم و ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەكەم، ئێستا خۆم كەرەنتین كردووە و تەندروستیم باشە. بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك و زیاتر خۆپارێزی”.