نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەتی عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک بینەر نەمێنێتەوە

حکومەتی عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک بینەر نەمێنێتەوە

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەھێز لە تاران بیسترا

حکومەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، بە تووندترین شێوە، سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە سەربازییە دەکات کە لەلایەن “قەوارەی زایۆنییەوە” کراوەتە سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل، پێشێلکارییەکی زەقی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی دروست دەکات، بەتایبەتی کە لە کاتی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا کراوە.

لە راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی عێراقدا هاتووە، “پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاستی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی یاسای نێودەوڵەتیدا وەک بینەر نەمێنێتەوە، چونکە پەنابردن بۆ لۆژیکی هێز بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع جارێکی دیکە، هەڕەشەی لەناوبردنی بنەماکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکان دەکات.”

حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەیاننامەکانی سەرکۆنەکردن چیدیکە بەس نین، بەڵکو پێویستە هەڵوێستی نێودەوڵەتی وەربگێڕدرێتە سەر هەنگاوی رێگریکارانە و کرداری.

بەپەلە

ئەنجومەنی وەزیران دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵەوە ڕەت دەکاتەوە و هەنگاوی پێویستیش دەگرێتە بەر

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/11، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *