نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بەرپرسێکی ئەمریکا: قەبارەی ستافەکەمان لە عێراق کەمدەکەینەوە

بەرپرسێکی ئەمریکا: قەبارەی ستافەکەمان لە عێراق کەمدەکەینەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، لەسەر بنچینەی دوایین هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ناوچەکە، بڕیاریان داوە قەبارەی نێردەکەیان لە عێراق کەم بکەنەوە. چەند بەرپرسێکی ئەمریکیش دەڵێن، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان ئامادەکاری دەکات بۆ کشاندنەوەی ستافی ناپێویست لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەزری راگەیاند: “وەزارەتی دەرەوە کشانەوەیەکی رێکخراو بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رێکدەخات. مەبەستەکە ئەوەیە ئەو کارە لە رێگەی گەشتی بازرگانییەوە بکات، بەڵام سوپای ئەمریکا لەسەر هێڵە، ئەگەر هاوکاری پێویست بوو”.

ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، پێنج گەڕی دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەچوون، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-6-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە قسەی کرد و گوتی، کەمتر لە جاران متمانەی هەیە بەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی واژۆ بکرێ

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *