نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: نامانەوێت سوریا ببێتە پاشكۆی توركیا

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: نامانەوێت سوریا ببێتە پاشكۆی توركیا

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، توركیا هەڵوێستێكی شەڕانگێزانەی بەرامبەر بە ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا هەیەو دەشیەوێت سوریا بكاتە پاشكۆی خۆی. دەشڵێت، نامانەوێت سوریا ببێتە پاشكۆی توركیا.

گیدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، توركیا رۆڵێكی خراپ دەگێڕێت نەك هەر لە سوریا، بەڵكو لە لوبنان و ناوچەكەو چەند شوێنێكی دیكەی جیهانیش، هەروەها هەڵوێستێكی شەڕانگێزانەی بەرامبەر ئیدارەی خۆسەری كورد-رۆژاڤا لە باكوری سوریا هەیە.

هەروەها وتیشی، توركیا ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی سوربا بكاتە پاشكۆی خۆی، ئاشكرایە كە ئەمە مەبەستیەتی.

هێمای بۆ ئەوەش كرد، لەو باوەڕەدا نین كاتێك سوریا لەلایەن بریكارەكانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرا، شتێكی چاك بو، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نین سوریا ببێتە پاشكۆی توركیا.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا كرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *