نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕوسیا هاوکاریی ئێران و ئەمریکا دەکەین بۆ ئەوەی بگەن بەڕێککەوتن

ڕوسیا هاوکاریی ئێران و ئەمریکا دەکەین بۆ ئەوەی بگەن بەڕێککەوتن

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی ڕیابکۆڤ دووپاتیکردەوە کە ڕووسیا ئارەزووی ئەوە دەکات کە مۆسکۆ و واشنتۆن دەستپێشخەری “جۆرێک لە جوڵەی پێشەوە” بکەن لە بواری ئابووریدا.

ناوبراو لە لێدوانێکدا کە میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردۆتەوە، وتی: ڕووسیا و ئەمریکا پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە لە لابردنی ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی گرژی لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، بەڵام هێشتا زووە باس لە هەر پێشکەوتنێک بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ڕوسیا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە سەقامگیری ستراتیژی و ئەمەش ئەگەری هەیە ئەگەر گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە بۆ باشتر لە سیاسەتەکەی بەرامبەر مۆسکۆدا نیشان بدات.

لە کۆتاییدا وتی: ڕووسیا ئامادەیە هاوکاری باش پێشکەش بکات بۆ ئەوەی یارمەتی ئەمریکا و ئێران بدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ پێش ئەوەی درەنگ بێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *