
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرپرسی لقی 17، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکیان کرد.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، بۆ کۆچی دوایی دایکتان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە بەشێکی دیکەی پەیامی سەرەخۆشییەکەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ نازم هەرکی، هاتووە، خوای گەورە گیانی دایکتان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت.