نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات

Ok

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان بەڵێن ساڵحـی برای.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بەرهەم ساڵح گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

دکتۆر بەرهەم ساڵح ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *