نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی پێشێلکردنی زەقی یاسایە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی پێشێلکردنی زەقی یاسایە

یەکشەممە، 09-03-2025، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی, لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە سەرکۆنە کرد.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان جەختی لەوە کردووەتەوە “دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی, لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، بەبێ ئاگاداری پێشوەختە و بەبێ بڕیاری دادگا، پێشێلکردنی یاسای کاری ڕۆژنامەوانییە.”

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “ڕێگەنەدان بە کەسوکارەکەی بۆ سەردانیکردنی، پێشێلێکی زەقی یاساییە و دوورە لە ڕێزگرتن لە بنەماکانی ئازادی بیروڕا و ڕۆژنامەگەریی .”

ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی دەکات و “داواکارین دۆسیەی دەستگیرکردنەکەی بەلاڕێدا نەبرێت.”

ڕۆژی هەینی، 28-02-2025، ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشى سلێمانی لەگەڵ سێ هاوکاری دیکەی دەستگیر کرا، دواتر هاوکارەکانی ئازاد کران، بەڵام خۆی تاوەکوو ئێستە لە زینداندا ماوە.

بەپەلە

ترەمپ داواکارییەکی نەتانیاهۆی بۆ هاندانی ئێرانییەکان بۆ ڕاپەڕین ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *