نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەنجامدانی نوێژی تەڕاویحی ژن و پیاو بە تێکەڵاوی لە مزگەوتێکی ئیستانبوڵ، حکومەتی هێناوەتە سەر هێڵ

ئەنجامدانی نوێژی تەڕاویحی ژن و پیاو بە تێکەڵاوی لە مزگەوتێکی ئیستانبوڵ، حکومەتی هێناوەتە سەر هێڵ

شاری ئیستانبوڵ کە گەورەترین شاری تورکیایە لە ڕووی کارگێڕییەوە بەسەر 39 قەزادا دابەش کراوە، هەریەک لەو قەزایانەش قائیمقایمیەت و شارەوانی و سەرجەم یەکەی کارگێڕی تایبەت بەخۆیان هەیە.

قائیمقایمیەتی ئوسکودار لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە: لایەنی پەیوەندیدار دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەی پێویست لەبارەی ئەو وێنەیەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی تەڕاویح لە مزگەوتی وەلیدەی جەدید چرکێندراوە.

لە وێنەکەدا دەبیندرێت ژن و پیاو بە تێکەڵاوی و لە ڕیزی یەکتردا نوێژیان دابەستووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی ئوسکوداردا ئاماژە بەوە دراوە کە بە جۆرێک ژنان ڕوو لەو مزگەوتە دەکەن بۆ ئەنجامدانی نوێژ کە لەو شوێنە جێیان نابێتەوە بۆیان تەرخان کراوە، بەڵام ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی ژنان و پیاوان بە تێکەڵاوی و لە ڕیزی یەکتردا نوێژ نەکەن.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *