
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی 2ی 2025، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوانی ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراق گه‌یشتووه‌ته 46 ملیۆن و 118 هه‌زار كه‌س.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، له‌به‌رمه‌بنای سەرژمێریی گشتیی عێراق، كە لە 20ی 11ـی 2024 ئەنجام درا، چەند داتا و زانیارییەكی فەرمیی و گرنگی بڵاو كردەوە.
70.17% لە شار و شارستانی دەژین و 29.83% لە گوندەوار دەژین.
دابەشكاریی دانیشتوان بەپێی ئاستی تەمەن
ژێر 5 ساڵ 11.16%
لە 5 تا 14 ساڵ 24.74%
تەمەن 15 تا 64 ساڵ 60.44%.
65 ساڵ و زیاتر 3.66%
دابەشكاریی دانیشتوان بەپێی باری كۆمەڵایەتی (حاڵەتی خێزانداری)
سەڵت: 41.6%
هاوسەردار 54.01%
پیاو و ژنی لێك جیابووەوە (تەڵاق) 1.28%
پیاو و ژنی بێهاوژین 2.8%
پیاو و ژنی لێك جیاكراوە 0.24%.
ڕێژەی ئەوانەی لە رووی ئابوورییەوە چالاكن (15 ساڵ بەرەو سەر) 41.61%
ڕێژەی كاركەران لە كەرتی حكوومی و گشتی لە كۆی دانیشتوانی چالاكی ئابووری 38.25%.
ڕێژەی ئەو خێزانانەی یەكەی نیشتەجێبوونی خۆیان هەیە 72.15%