نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / “خاڵى گۆڕانکاریی”؛ ناوەڕۆکى پەیامى عێراق بۆ ئەحمەد شەرع

“خاڵى گۆڕانکاریی”؛ ناوەڕۆکى پەیامى عێراق بۆ ئەحمەد شەرع

عێراق بەفەرمى ناردنى پەیامى راستەوخۆى بۆ دەسەڵاتى نوێ سوریا بەسەرۆکایەتى ئەحمەد شەرع ئاشکراکرد لەبارەى ئەو مەترسیانەی کە ئەگەر هەیە هەندێک گروپی توندڕەو دروستی بکەن.

حەمید شەترى سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى عێراق رۆژى یەکشەممە لە میانەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى دیالۆگى بەغداد، رووداوەکانى ئەم دواییەى سوریاى بە خاڵى گۆڕانکاریی لە ناوچەکە ناوبرد و ئاماژەى بەوەکرد، گۆڕەپانی عێراق و سوریا پەیوەندییەکی نزیکیان بەیەکەوە هەیە، ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت، بەپێچەوانەشەوە.

وتیشى “عێراق پەیامی ئەمنی ڕوونی بۆ سوریا ناردووە سەبارەت بەو مەترسیانەی کە هەندێک گروپی توندڕەو دروستی دەکەن، بەو پێیەی عێراق لەم ماوەیەی دواییدا زیانی پێگەیشتووە بەهۆى ناردنی خۆکوژ و مادەی هۆشبەر بۆ سنوورەکانى وڵات”.

بەپەلە

بەرگریی سوریا: سێ سەربازمان لەلایەن میلیشیاکانی حـ.ــزبوڵاوە کوژراون

📌وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند کە سێ سەربازی سوپای سوریا بە دەستی میلیشیاکانی حزبوڵا کوژراون و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *