سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسرور بارزانی 500 كەس بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 500 كەس بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن

ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى تەواوبوونى ڕێککارەکانى دامەزراندنى 500 کەس بە شێوەى گرێبەست، بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە ڕادەگەیه‌نێت، ئەمەش لەسەر فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لەپێناو دابینکردنى میلاکى پێویست بۆ دامودەزگه‌کانى سنوورى پارێزگه‌ى هەڵەبجە، بە مەبەستى باشتر ڕاییکردنى کاروبارى هاووڵاتیان.

وێنەیەک لە فەرمانى ڕەزامەنديى سەرۆکایەتيى ئەنجوومەنى وەزیران، تایبەت بە دامەزراندنى ناوبراوان بۆ کارى پێویست ئاراستەى ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى کراوە و لە ئێستادا زانیاريى پەیوەست بە شوێنى دەوامى فەرمى ناوبراوان لە لایەن ئەنجومەنى راژەى گشتى بە فەرمى ڕەوانەى پارێزگاى هەڵەبجەدەکرێت بەمەبەستى جێبەجێکردنى ڕێکارە کارگێڕییەکانى پەیوەندیدار بە دامەزراندنیان بە پێى ڕێنمایيى ژمارە (10) ساڵى 2019.

شایانى ئاماژەیە (48) کەس لە کۆى ئه‌و 500 فەرمانبەره‌ کەسوکارى پلەیەکى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانن و لە سیستەمى خاڵبەنديى گشتى، خاڵى تایبەتیان بۆ دیارى کرابوو وێڕاى ئەوەى ڕەچاوى (یاساى ماف و ئیمتیازاتى کەمئەندام و خاوەنپێداویستيى تایبەت) ژمارە (22)ى ساڵى (2011)ش کراوە، بە تەرخانکردنى ڕێژەى 5% لە تێکڕاى وەزیفەکان بۆ توێژى ئاماژەپێدراو، بە شێوازێک (25) کەس لە کۆى (500) دەرچوو خاوەنپێداویستيى تایبەتن و بە سیستەمى کۆتا دەرچوون.

هەروەها دەرچووان بەپێى پێداویستيى فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە (45) جۆر وەزیفەى گشتى لەئەستۆ دەگرن، بە شێوازێک بڕوانامە و بوارى پسپڕرییان لەگەڵ جۆرى کار و ناونیشانى وەزیفییان ده‌گونجێت و هیچ دەرچوویەک بە ئەرکێک هەڵناستێت لە بوارى پسپۆڕيى خۆى نەبێت بە پێى بڕوانامەکەى.

بەپەلە

لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هوتێل ڕەشید چەندین پۆستی ڕادەستی عەرەب کرد

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشێك لە ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و عەرەبە فاشی و میلیشیاكانی كەركووك كەوتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *