سەرەتا / کوردستان / لە دووەم ڕۆژی دیدارەكانی مەسرور بارزانی لە داڤۆس جەخت لە گەشەپێدانی زیاتری ئابووری و سیاسیی كوردستان كرایەوە

لە دووەم ڕۆژی دیدارەكانی مەسرور بارزانی لە داڤۆس جەخت لە گەشەپێدانی زیاتری ئابووری و سیاسیی كوردستان كرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی 1ی 2025 دووەم ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسی سویسرا بەڕێوە چوو و لە میانیدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەندین دیداری دیكەی دیپلۆماسیی لەگەڵ گەورەبەرپرسانی وڵاتان هەبوو.

لە دیداری یەكەمدا  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیک شوف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی سووریا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە.

لە دیداری دووەمدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆ بووەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە كرا. گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

كۆبوونەوەیەكی دیكەی مەسرور بارزانی، لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عەرەبستانی سعوودی بوو و لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان کرایەوە.

لە دیدارێكی دیكەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆ بووەوە و شازادە ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەربڕی. ئەمە جگە لە تاووتوێكردنی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سووریا و جەختكردنەوە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.

لە وێستگەیەكی دیكەدا، مەسرور بارزانی، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کۆ بووەوە و دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

لەم دیدارانەی مەسرور بارزانی لە ڕۆژی دووەمی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، تەوەری سەرەكی بەرژەوەندییە ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بوو و بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە هاوكاری و پەیوەندیی بەردەوامی ئەم لایەنانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرایەوە.

بەپەلە

لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هوتێل ڕەشید چەندین پۆستی ڕادەستی عەرەب کرد

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشێك لە ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و عەرەبە فاشی و میلیشیاكانی كەركووك كەوتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *