نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران.. ماددەی هۆشبەریان لە باشماخەوە هێنابووە هەولێر

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران.. ماددەی هۆشبەریان لە باشماخەوە هێنابووە هەولێر

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردن سێ بازرگانی بیانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند كە ماددە هۆشبەرەكەیان لە مەرزی باشماخەوە هێنابووە هەرێمی كوردستان.

دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، بە فەرمانی دادوەر سێ تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە ناوەکانی (ب. و. ز) و (ب. ع. ح) و (ش. ع. ح) دەستگیر کران.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: تۆمەتبارەكان کەسانی بیانین و لە مەرزی باشماخەوە دەربازی هەرێمی کوردستان بوون و بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (هیرۆین) لەسەر شێوەی کەپسوول قوتداوە و لە گەدەی خۆیان هەڵیان گرتووە.

تۆمەتبارەكان بەنیازبوون لە شاری هەولێر بازرگانی بەو ماددە هۆشبەرانە بکەن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *