مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له پێنجه‌مین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە ‘مێپس’، ڕایگه‌یاند: “ئەمە پێنجەمین جارە كە ئەم كۆڕبەندە لە شاری دهۆك لە ڕێگەی زانكۆی ئەمریكی دروست دەكرێ، من دەستخۆشی لە ڕێكخەرانی ئەم كۆڕبەندە دەكەم، هیوادارم ساڵ بە ساڵ بتوانین ئەم كۆڕبەندە درێژە پێ بدەین و باشتریشی بكەین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “جێی خۆیەتی من دەستخۆشی لە زانكۆی ئەمریكیش بكەم، هەم بۆ ڕێكخستنی ئەم كۆڕبەندە، هەم بۆ ئەوەی كە لە كەمتر لە 10 ساڵدا دەستكەوتێكی نێودەوڵەتیش بەدەست بهێنێت، ئەویش بووەتە بەربژێر بۆ ئەوەی كە (accreditation niche) وەربگرێت. ئێستا بەربژێرە و ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ ئەم زانكۆیە كە ئێستا تەمەنی تەنیا 10 ساڵە.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕاشیگه‌یاند: ” سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كه هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجام دا”.