وەرە لە کۆمێنت زانیارى ورد بخوێنەرەوە
محەمەد حاجى مەحمود سەرۆکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، لە ماوەکانى ڕابردوو ئاشکراى کرد کاتى هاوپەییمانى نێوان سۆسیالیست و یەکگرتوو و کۆمەڵ و زەحمەت کێشان، لە تاران لەگەڵ قاسم سولێمانى سەرکردەى کوژراوى سوپای پازدارانى ئێران کۆبونەتەوە بڕى یەک ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە، لەناو خۆیان دابەشیان کردووە.
سەرچاوەکانى تایبەتى چرکە لە ناو کۆمەڵ دەڵێن:” دوواى ئەوەى ئاشکرا بوو پارەیە وەرگیراوە و عەلى باپیر شاردوویەتییەوە کە پشکەکەى ٢٥٠ هەزار دۆلار بووە، کێشە کەوتە ناو ماڵى کۆمەڵ و ئەندامان و لایەنگران و کەسانى نزیک لە ئیسلامییەکان توڕە کرد، بەوکاتەوە دەنگەکانى کۆمەڵ هەموو هەڵبژاردنێک لە کەمى دەدات.
سەرکردەیەکى کۆمەڵ وتویەتى:” ئێمە پاش ئاشکرا بوونى وەرگرتنى پارە لە ئێرانییەکان ، بەردەوام دەنگمان کەم دەکات و ئێستا کۆمەڵ هیچ کاریگەرییەکى لەسەر گۆڕەپانى سیاسى کوردستان نەماوە، بوون و نەبوونى وەک یەک وایە.