نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی چی بە قوباد تاڵەبانی گوت؟

مەسرور بارزانی چی بە قوباد تاڵەبانی گوت؟

ئەمڕۆ هەینی، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی بابەتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، “لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران کاک قوباد بەرانبەرم بوو بینیم پرۆفایلی گۆڕی و لەسەر پرۆفایلەکەی نوسرابوو دەسەڵاتی خۆسەپێن دەگۆڕین، منیش کۆمێنتێکم  بۆی نوسی کە هەموو بینیتان!”.

گوتیشی: لەدواین خولەک و  پێش هەستان لەسەر کورسی کۆبونەوەکە بەڕێز سەرۆک وەزیران بە پێکەنینەوە گوتی “ئەرێ برادەران قەسدیان ئەوەیە ئێمە دەگۆڕن دەڵێن دەسەڵاتی خۆ سەپێن؟”، ئینجا مایکی بەردەم خۆی کردەوە و گوتی “تەنها دەسەڵاتی خۆسەپێن ئەوەیە کە لە سلێمانی هەیە و بەم نزیکانەش کۆتایی پێ دێت، چونکە ئەو دەسەڵاتەی لێرە لە پایتەخت هەیە بەردەوام دەبێت و ئێوە ناتوانن بیگۆڕن”.

کاک مەسرور ئەم قسەیەی کردو لەشوێنی خۆی هەستاو خودا حافیزیکرد!

هەورامانی باسی لەوەش کردووە، “کە جەنابیان گەیشتە لای دەرگاکە و لەپشتییەوە ڕوبەڕوو نا لەژێر لێوەوە کاک قوباد دوو سێ قسەی کرد، باوەڕبکەن من نەمزانی چیگوت،چونکە زۆر بەکزی گوتی!”.

دەشڵێت “زۆرجار محاسەبە و گلەیی و سەرزەنشتکردن لەلایەن بەڕێز سەرۆک وەزیران ئەنجامدراوە لەناو کۆبونەوەکانی ئەنجوومەن لەسەر بابەتی قاچاخی و مەرزو زۆر شتی دیکە، بەڵام هیچکات تەنانەت ڕونکردنەوەشم نەبیستووە نەک  وەڵامدانەوە”.

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 25-09-2024، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران؛ دەستی پێ کرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال؛ لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە وێنەی دواوە (باکگراوند)ـی پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فێسبووک بۆ وێنەی دەستێک کە وەکوو ئاماژەیە بۆ سەرکەوتن؛ گۆڕی و لەسەری نووسراوە: “کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین”.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە و لە بەرانبەر قوباد تاڵەبانی دادەنیشێت؛ لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی، کۆمێنتێکی بۆ پۆستەکەی جێگری سەرۆک وەزیران نووسیوە و پرسیاری لێ کردووە، “دەتانەوێت کامە دەسەڵات بگۆڕن، ئەمەیە کە ئێستا کۆبووینەتەوە یان دەسەڵاتێکی دیکە هەیە؟”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *