ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کرایەوە. پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
بەپەلە
سەرۆکی حکومەت هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا دەربڕی
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندی ئیمرالیی دەم پارتی …