نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بارەگای بارزانی وەڵامی قەیس خەزعەلی دەداتەوە

بارەگای بارزانی وەڵامی قەیس خەزعەلی دەداتەوە

راوێژکاری ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی لە وەڵامی قەیس خەزعەلیدا دەڵێت: بەبیرتان دەهێنینەوە کە دەستوور پەسەندی کردووە و دانی بەوەدا ناوە کە هێزی پێشمەرگە بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستەمی سەربازی نیشتمانیی عێراق.

یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024 کیفاح مەحموود، راوێژکاری ڕاگەیاندن لە بارەگای بارزانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، قەیس خەزعەلی ئێمە پێداچوونەوەمان بە پەیامەکەتدا کردووە کە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتەوە پێشکەشت کرد، سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو ناوەڕۆکە دەردەبڕین کە تێیدا بوو، بەتایبەتی سەبارەت بە دەستوور، وەک چۆن کارێکی باشت کرد لە جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوون بە دەستوور.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەبیرتان دەهێنینەوە کە دەستوور پەسەندی کردووە و دانی بەوەدا ناوە کە هێزی پێشمەرگە بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستەمی سەربازی نیشتمانی عێراق. هەروەها ئەو هێزە مافی خۆیەتی چەک و تەقەمەنی پی بدرێت، کە  هاوتای ئەو ڕۆڵە مێژووییە شەرەفمەندانەی بێت کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و ڕژێمە ستەمکارەکاندا گێڕاویەتی.

کیفاح مەحموود جەختی لەوە کردەوە، ئەوەی لە دەستووردا هاتووە تایبەت بە هێزی پێشمەرگە، هێزەکە ڕێنمایی و فەرزی ئیرادە لە هیچ لایەنێک قبوڵ ناکات.

بەپەلە

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/14 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ سکرتارییەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *