شەوى ڕابردوو چەکدارێکى هێزى کۆماندۆ سەر بە یەکتى، لەناو شارى سلێمانى تەقە لە کوڕێکى چایچى دەکات و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات ئەوەش کاردانەوەى توندى بە دوواى خۆیدا هێنا، خودى سەرۆکى یەکێتیی لەم دۆخە بە بەرپرسیار دەزاندرێت.
لاهوور جەنگى سەرۆکى بەرەى گەل، لەوبارەوە هرشى توندى کردە سەر بافڵ تاڵەبانى گوتى، خودى بافڵ تاڵەبانى بەرپرسە لەم دۆخەى دەگوزەرێت ، ڕۆژى پێش کوشتنى ئەم کورە کاسبە ڕۆشتووەتە لاى هێزەکانى کۆماندۆ و دەست خۆشى لێکردوون.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوەى لە سلێمانى دەگوزەرێت لە هیچ شوێنێک هاوشێوەى نییە، هێزى دژە تیرۆر و کۆماندۆ بۆیان نییە لەناو شاربن و خەڵک بگرن و بیان کوژن!.
وتى، هێزەکانى کۆماندۆ سەر بە یەکەى ٧٠ى پێشمەرگەى سەر بەیەکێتى نیشتیمانییە، بۆیان نییە بێنە ناوشار بەڵام ئێستە لەناو شارى سلێمانى کۆماندۆ و دژە تیرۆر تەحەکوم دەکەن و تاوانى گەورە ئەنجام دەدەن.