
ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 دینار تێچووی لەسەر حكوومەت بوو، بەڵام یەك دەفتەری پسوولەی ژمێركاری، كە 50 لاپەڕەیە، تەنیا سێ هەزار لەسەر حكوومەت دەوەستێت، بۆیە تێچوومان كەم كردەوە و رۆتیشنیشمان لە مامەڵەدا نەهێشت.”
ئەو بەرپرسەی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: “لە هەر فەرمانگەیەك هاووڵاتییان پێویستیان بە پوول هەبووبێت، ئێستا بە پسوولەیەك بۆیان دەكرێت و هیچ رسووماتێكی زیاتریش وەرناگیرێت.”
