ئەم خشتەی خوارەوە ئامارەکانی تۆمارکردنی فەرمانبەران و پێدانەوەی کارتە بانکیەکانیانە (تێیدا پرۆسەکە ماوەی مانگێکە لە دهۆک و سلێمانی دەستی پێکردووە):
ئامێری ڕاکێشانی پارە
تا کۆتایی ساڵ، نزیکەی هەزار ئامێری راکێشانی پارە ATM لە سەرجەم پارێزگا، ناحیە و قەزاکانی کوردستان جێگیر دەکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
بانکەکان
ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندایە کە بریتین لە (BBAC – NBI – RT – Cihan – IIB) و سەرجەمییان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دانپێنراون و بەشداریکردنیان پەسەند کراوە.
ئەو فەرمانگانەی ئیستا مووچەکانیان لە ڕێگەی پرۆژەکەوە وەردەگرن
ماوەی ساڵێکە وەک دەستپێکێکی تاقیکاری (نموونەیی) فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر مووچەکانیان لەڕێگەی هەژماری من ەوە وەرگرتووە. لەکۆتایی ساڵی ڕابردووەش، هەریەک لە کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست یش لە زانکۆی سەڵاحەدین مووچەکانیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەرگرتووە.
خزمەگوزارییەکانی پرۆژەکە (نموونەی بەشێک لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان)
1- دەستڕاگەیشتن بە سەدان ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM و ڕاکێشانی سەرجەم پارەکانت بە یەکجار و بە خۆڕایی. ئامێرەکان بە شێوەی 24 کاتژمێر بەردەستن بۆ بەکارهێنان و فەرمانبەر هەرکاتێک بیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ پارەکەی ڕابکێشێت.
2- دەستڕاگەیشتن بە قەرز/پێشینەی جۆراوجۆری بانک
3- بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ کڕینی ئۆنڵاین و ئامێرەکانی خوێنەری کارت ناسراو بە PoS
4- گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
5- دەستڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلی بانک بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری جووڵەی نێو هەژمارەکەت بیت و بە دەستگەیشتنی ئاگانامەی مۆبایل لە کاتی هاتنی مووچە.
وێبسایتی پرۆژەی هەژماری من
https://myaccount.gov.krd