لەدیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بابەتی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێم و هەڵوێست و تێبینییەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، هەروەها ئاماژە بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا و هەردوو کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا پاڵپشتی وڵاتهكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە ڕاگەیاند بە جۆرێک کە نوێنەرایەتیی ڕووی دیموکراسی هەرێمی کوردستان بکات، ئەویش بە هاوکاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ستایشی ڕۆڵی ههردوو وڵاتی هۆڵهندا و ئهڵمانیای دۆستی کرد لە پاڵپشتیکردنی دۆزی گەلی کوردستان، هەروەها سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنەری شەرعییەت و هەڵبژاردنە لە کوردستان، و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕێگریی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرا، بە ئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگەی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی كێشە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دروست بكرێت، بێبەشكردنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان لە هەڵبژاردن، بێبەشكردنی زیاتر له چوارسهد ههزار دەنگدەر لە دەنگدان و جگە لەوەش سەپاندنی ڕێکار و میکانیزمی و ڕێوشوێنی نادروست لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، وا دەكات كە هەڵبژاردن تەعبیر لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان نەكات.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی جهختی لهوه كردهوه كه پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیریی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکات بەبێ هیچ دەستێوەردانێک و داڕشتنێکی پێشوەختە، بە پێویستیشی زانی كە هەموو ئەو كەموكوڕییە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاساییانەی مهلهفی ههڵبژاردن چارەسەر بكرێت بۆ ئهوهی پڕۆسەكه نوێنهرایهتیی ئیرادە و دەنگی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، به شێوهیهک کە لە خزمهتی دیموکراسی و شەرعییەتی دامودەزگاکانی هەرێمدا بێت.